ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد بەردەوامە له کەمکردنەوەی خەرجی کارمەندەکانی

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بەردەوامە لە پێڕەوکردنی سیاسەتی کەمکردنەوەی خەرجیەکان و جارێکیتر مووچەی کارمەندانی گرتەوە.

بە هاتنی سێر جیم راتکڵیف وەک هاوخاوەنی مان یونایتد لە مانگی شوبات/فێبرایەری ئەم ساڵ، کارمەندانی یانەکە هەرجارە و رووبەڕووی جوێک لە لێبڕین و کەمکردنەوەی مووچە و ژمارەیان دەبنەوە. لە ڕاپۆرتێکدا کە پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا لە مانگی ئاب/ئۆگەست پشتبەست بە هەواڵێکی دەیلی مەیڵ، پەردەی لەسەر راستیەک لابرد کە خاوەنە نوێیەکە بڕیاریدابوو چیتر خواردنی ئامادەکراو بە کارمەندانی نەدات.

درێژەی ئەو بابەتە لەم راپۆرتەی خوارەوە بخوێنەوە:

راتکڵیف پشکی زیاتری لە مانچێستەر یونایتد کڕی

لە نوێترین پەرەسەندندا کە میدیا ئینگلیزیەکان بڵاویانکردووەتەوە، یانەکە بڕیاریداوە بە کەمکردنەوەی پاداشتی کارمەندانی تایبەت بە هاندەران بە بڕی 150 پاوەند.

ئەوە و هەروەها نەهێشتنی ئەو 100 پاوەندەی کە هەر 10 یاریی جارێک لەپای خزمەتەکانیان وەریاندەگرت. لەوەش زیاتر، ئەو 50 پاوەندەی پاداشتیش چیتر نادرێت بە باشترین کارمەند کە بە  “کارمەندی هەفتە” ناسراوە

سەرچاوە ئینگلیزیەکان زانیوشیانە کە ئەو بڕیارانەی مان یونایتدی سەردەمی راتکڵیف بووەتە هۆی ناڕەزایەتیەکی زۆر لە ناو کارمەند و کرێکارەکاندا. تەنانەت بووەتە جێی رەخنەی بەشێک لە هاندەر و هەوادارانی یانەکەش.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ راتکڵیف بەشێکیتری یانەکەی کڕیەوە.

راتکڵیف پشکی زیاتری لە مانچێستەر یونایتد کڕی

بابەتی زیاتر

Back to top button