بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە
یاریگا –
بارسێلۆنا دەیەوێت لە سەرەتای ساڵی نوێ گرێبەستی لامین یامال نوێبکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت لەگەڵ لامین یامال دەست بە گفتوگۆ بکات، لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان قسە بکەن، بلاوگرانا دەیەوێت مانگی فێبرایەر یان مارس دەست بە گفتوگۆیەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان بکەن.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، یامال لەکاتی نوێکردنەوەی گرێبەستی رابردووی زۆر قوربانی داوە و لە چەند مافێکی خۆی خۆش بووە، بەڵام ئێستا بڕوای وایە دەرفەتێکی تەواو بۆ ئەوەی مافی خۆی وەربگرێت.
ℹ️🔵🔴
▫️Las conversaciones para renovar a Lamine arrancarán en febrero-marzo.
▫️Yamal ya cedió en la última ampliación. Ahora cree que ya merece contrato top.
▫️FCB deberá hacer gran esfuerzo. Deberá rehacerse el borrador trazado en su día hasta 2030.https://t.co/kaZi5kYipk
— Toni Juanmartí (@tjuanmarti) December 18, 2024
یامال (17 ساڵان) کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و بلاوگرانا دەیەوێت تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستەکەی یامال نوێبکاتەوە.
لامین یامال لەگەڵ بارسێلۆنا لە 77 یاری 13 گۆڵ و 21 ئەسیستی کردووە، کە لە تیپی لاوانی یانە کەتەلۆنییەکە دەستی بە یاریی کردووە.