یاریگا –
گروپێکی ئەمریکی پشکەکانی یانەی ئێڤەرتنی کڕییەوە.
یانەی ئێڤەرتنی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکیدا ئاشکرایکردووە، گروپی فرێدکینی ئەمریکی پشکەکانی یانەکەی کڕیوەتەوە و دەبێتە خاوەنی یانەکە، مارک واتس وەکو سەرۆکی یانەکە دەستبەکار دەبێت.
گەرچی بەفەرمی نرخی فرۆشتنی پشکەکانی ئێڤەرتن رانەگەیاندراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی بەریتانیا نرخی کڕینەوەی پشکەکانی ئێڤەرتن دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن پاوەند.
Club Statement: Everton Football Club acquired by Roundhouse Capital Holdings Limited, part of The Friedkin Group. 🔵
— Everton (@Everton) December 19, 2024
ئێڤەرتن ساڵی 1878 dامەزراوە و لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی شازدەمی خولەکە دێت، کە خاوەنی نۆ نازناوی پرێمەرلیگ و پێنج نازناوی جامی یەکێتری ئینگلتەرایە.