یاریگا –
رۆناڵدۆ نازاریۆ هیوادارە ئەگەر پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل وەربگرێت، ئەوا هەوڵ دەدات کارلۆ ئەنچیلۆتی بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەکەی.
رۆناڵدۆ رۆژی سێشەممە رایگەیاند کە بە فەرمی کاندید کراوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل و هیوادارە بتوانێت جارێکی تر هاوکاری هەڵبژاردەی بەرازیل بکات.
ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلی لە لێدوانێکیدا بۆ گڵۆبۆ سپۆرت گوتی:
باشترین یاریزانی جیهانمان هەیە، ئەستێرەی گەورەکانی وەک ڤینیسیۆس جونیۆر و نێیمار و رۆدریگۆ و رافینیا، ناکرێت کە بە باشی یاریی نەکەین و ئەنجاممان نەبێت.
بڕیارە مانگی ئازار/ مارسی 2025 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بەڕێوەبچێت و لاگازێتا دیلۆ سپۆرت پێی وایە رۆناڵدۆ بە نیازە ئەنچیلۆتی رازی بکات سەرکردایەتی ئەم هەڵبژاردەیە قبوڵ بکات و پەیوەندییە باشەکەی لەگەڵ راهێنەری ئیتاڵیا بۆ ئەم کارە بە هەند وەردەگرێت.
تا زووتر هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بەڕێوە بچێت، چانسی هاوکاریکردنیان لەگەڵیدا زیاتر دەبێت. چەند مانگێک لەمەوبەر ئانچێلۆتی ئەو پێشنیارەی رەتکردەوە کە بەرازیل پێشکەشی کردبوو و بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تا هاوینی 2026 نوێ بکاتەوە، بەڵام رۆناڵدۆ هیوادارە راهێنەرەکە رازی بکات سەرکردایەتی ئەستێرەکانی سامبا بکات.