یاریگا –
لە بەغدا لە بارەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تیروپشکی قۆناخی 20ـی جامی عێراق راکێشرا، یانەکانی هەولێر و نەورۆز و پێشمەرگەی سلێمانی وەکو نوێنەری کوردستان بەشدارن و لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریی دەکەن.
یانەکانی زاخۆ و دهۆک لەبەرئەوەی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە پلەکانی پێشەوە بوون، لە قۆناخی 16 بەشداریی جامی عێراق دەکەن، کە بەگوێرەی یاسای پاڵەوانێتییەکە پلەکانی یەکەم تاوەکو شەشەم لە قۆناخی 16ـەوە بەشداریی دەکەن.
یارییەکان بە سیستەمی یەک یاری دەرچوون دەکرێن، هەر سێ یانەکەی کوردستان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریی دەکەن، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی موسڵ و نەورۆزیش لە بەسرە دەبێتە میوانی نەفتی بەسرە، پێشمەرگەی سلێمانیش دەبێتە میوانی کەربەلا.
یارییەکانی قۆناخی 20ـی جامی عێراق لە رۆژەکانی 24 و 25ی ئەم مانگە دەکرێن.
ئەنجامی تیروپشکی یارییەکانی قۆناخی 20ـی جامی عێراق
موسڵ – هەولێر
نەفتی بەسرە – نەورۆز
کەربەلا – پێشمەرگەی سلێمانی
غەراف – تەڵەبە
نەفت – میسان
کارەبا – حوسێن
ئەمانەی بەغدا – حدوود
گەرمە – مەسافی جنوب
نەفتی میسان – قاسم
مینا – دیالا