ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دروستی گواستنەوەی راشفۆرد بۆ خولی سعوودی چییە؟

رۆژنامەی تێلێگراف کۆمەڵێک زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

چەند یانەیەکی سعوودی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکەن.

بەگوێرەی هەموو ئاماژەکان بێت، راشفۆرد لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵێت، ئەمەش بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ روبن ئامۆریم، راهێنەری نوێی یانەکە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بە خواستن دەستبەرداری راشفۆرد ببێت، بەڵام بەو مەرجەی بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکەدا جێبکرێتەوە.

لیستی ئامانجەکانی یانەکانی سعوودیە ناوی چەندین ئەستێرەی وەکو محەمەد سەڵاح، راشفۆرد و کێڤن دی بڕۆینی تێدایە، بەڵام گواستنەوەی هیچیان یەکلایینەبووەتەوە.

پێچەوانەی سەڵاح و دی بڕۆین کە گرێبەستەکانیان لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت، راشفۆرد گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو ماوە و مووچەی هەفتانەی دەگاتە 325 هەزار پاوەند، بۆیە گواستنەوەی پێویستی بە سەرمایەکی گەورەیە.

سعوودییەکان چاوەڕێی دوا پەرەسەندنەکانی نێوان لیڤەرپوول و سەڵاح دەکەن، تاوەکو بە فەرمی گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە میسڕییەکە دەستپێبکەن.

لەلایەکی دیکەوە، هیلال دەیەوێت دی بڕۆین بگوازێتەوە، بەڵام ئەستێرە بەلجیکییەکە تاوەکو ئێستا خۆی یەکلایینەکردووەتەوە، چونکە چەند یانەیەکی خولی ئەمریکیش داوای گواستنەوەی دەکەن.

جیا لە چوار یانە گەورەکەی سعوودیە کە بریتین لە ئیتیحاد، هیلال، نەسڕ و ئەهلی، لەوانەیە قادسییەش بچێتە نێو کێبڕکێکانی گواستنەوەی راشفۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button