ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی تۆتنهام V مانچێستەر یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی كاراباو تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی كاراباو.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تۆتنهام لە هەولی بەدەستهێنانی نازناوێكدا وێڵە و دوایین نازناو كە بەدەستیانهێنابێت دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 2007/2008 توانیان جامی كاراباو بەدەستبهێنن.

لەبەرامبەردا مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتیكردنی تێن هاخ وەرزی 2022/23 توانیان ئەم نازناوە ببەنەوە.

تۆتنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 16 یاری لە حەوت یاریی براوە بووە و دوو یاریی یەكسان بووە و حەوت یاریش دۆڕاوە، بە 23 خاڵ لە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

سپێرز لە قۆناخی پێشوودا توانی لە مانچێستەر سیتی بباتەوە و بگاتە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی كاراباو.

لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە 16 یاری پرێمەرلیگ توانیویەتی شەش یاریی بباتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و شەش یاریش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی 13 دێت.

شەیتانە سوورەكان لە قۆناخی پێشووی جامای كاراباودا بە پێنج گۆڵ  بەرامبەر دوو گۆڵ لە لێستەر سیتیان بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە تۆتنهام هەریەك لە ڤیكاریۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی فین، بن دەیڤز، ریچارلیسن ، میكی مۆر و ئۆدۆبێرت ناتوانن یاریی بكەن.

لەبەرامبەردا مانچێستەر یونایتد بە بێ مەیسن ماونت، لوك شۆو و جۆنی ئیڤانز رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

فۆرستەر

پۆرۆ، دراگوشین، گرەی، سپێنس

بێسووما ، سار

كۆلۆسێڤسكی، مادیسن، سۆن

سۆلانكێ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

یۆرۆ، ماگوایەر ، مارتینێز، دالۆت

مەینوو، ئوگارتی، مالاسیا

برۆنۆ، هۆیلوند، ئاماد دیالۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button