یاریگا –
لە قۆناخی داهاتووی جامی عێراق، نەورۆز و هەولێر بەشداری دەکەن و جارێکی تر دهۆک و زاخۆ یاریی ناکەن.
پێنج شەممە ( 19ـی دیسێمبەری 2024 ) لە بەغدا بە بەشداری 20 یانە تیروپشکی قۆناخی دووەمی جامی عێراق رادەکێشرێت، لەم قۆناخەدا هەر یەک لە یانەکانی نەورۆز و تەڵەبە و حدود و نەفتی میسان بەشداری دەکەن بە هۆی ئەوەی لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ریزبەندی حەفتەم تاوەکو دەیەمیان بە دەستهێناوە.
دهۆک و زاخۆ بە هۆی بە دەستهێنانی ریزبەندی پێنجەم و شەشەم لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە قۆناخی 16ـەی جامەکە بەشداری دەکەن، لە کۆی 20 یانە کە تیروپشکیان بۆ دەکرێت 10 یانە دەمێنێتەوە و لەگەڵ ئەو شەش یانەیەی وەرزی رابردوو ریزبەندی یەکەم تاوەکو شەشەمیان بە دەستهێناوە دەبێتە 16 یانە.
یارییەکانی قۆناخی داهاتووی جامی عێراقیش بە شێوازی دەرچوون بە یەک دۆڕان بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوانی رووبەروو بوونەوەی بەهێز دەکرێت لەم قۆناخەدا.
یانەکانی بەشداربوو لە تیروپشکی قۆناخی داهاتووی جامی عێراق.