یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا دوو یاریزانی ئاگەدار دەکاتەوە و لەباری جێبەجێنەکردنی خواستی یانەکە، چارەنووسێکی دیکەیان دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بارسا کۆتا ئاگەدارکردنەوەی بە هەردوو یاریزان فرانکی دی یۆنگ و رۆناڵد ئاراوخۆ گەیاندووە گرێبەستەکانیان، کە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، نوێ بکەنەوە، گەرنا ئەوا دەخرێنە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.
🚨 Barcelona have issued ultimatums to both Frenkie de Jong and Ronald Araujo, with the pair’s contracts expiring in 2026.
If they do not renew, they will be placed on the market.
(Source: @SPORT) pic.twitter.com/cIS8B8XMdH
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) December 18, 2024
ئەو رۆژنامەیە زانیویەتی کە بارسا نایەوێ دیارترین ئەستێرەکانی یانەکە بچنە کۆتا 12 مانگی گرێبەستەکانیانەوە.
هەردوو یاریزان ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە دابڕان. ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکە لەم وەرزە 13 جار بەشداریکردووە. هەرچی بەرگریکارە ئۆروگوایەکەیە نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن دوای ئەوەیە لە کۆپا ئەمریکا دووچاری پێکان هات.