بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ یەکەمین جار لە کاروانی وەرزشیدا پۆگبا ئەوروپا جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

پۆڵ پۆگبا نزیکە لە جێهێشتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ یەکەمین جار لەوەتەی ساڵی 2011 لە رێگەی مانچێستەر یونایتد کاروانی پیشەگەرێتی دەستپێکرد.

هەفتەی یەکەمی مانگی ئۆکتۆبەر بوو سزای یاریزانە فەڕەنسیەکە کەمکرایەوە بەهۆی ئەو ماددە  قەدەخکراوەی بەکاریهێنابوو. بەوەش رێگەی درا جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە سەڕەتای ساڵی نوێ. بەڵام یوڤێنتوس گرێبەستەکەی هەڵوەشاندە و ناوبراوی نەویستەوە.

سزای سڕکرانی پۆل پۆگبا کەمکرایەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، پۆگبا روودەکاتە یانەی کۆرێنتیانزی بەڕازیلی.

پێشتر دەنگۆی بەهێز ئەوەبوو یاریسازەکە لەڕێگەی فوڵهامی ئینگلیزی یاخود مارسیلیای وڵاتەکەی دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی فیچاخێس، کۆرێنتیانز خۆی تەواوی تێچوو و کرێی یاریزانەکە نادات، بەڵکو پێگەی ئیلکترۆنی Fatal Modelی بەڕازیل تایبەت بە ریکلام هانی یانەکەی داوە پۆگبا بگوازنەوە بە مووچەی مانگانەی 500 هەزار پاوەند.

تەنانەت بەشێک لە راپۆرتە میدیاییەکان لە چەند رۆژی رابردوودا باسیان لە پەیوەندیکردنی پۆگبا دەکرد بە یانەی مان سیتیەوە کە بەدەست پێکانی زۆرەوە لە ریزەکانیان لە قەیرانێکی قووڵدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button