یاریگا –
مێسی بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی جامی جیهانی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و یادی ئەو دەستەکەوتەی کردووەتەوە.
لیۆنێل مێسی بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2022 لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەی خۆی لە پاڵ جامی جیهانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی :’من کەیفم بە مانگی 12 و جەژنی کریسمس دێت، دوو ساڵ لەمەوبەر خەریکبوو مانگی کۆتایی ساڵێکی تاڵ بێت، بەڵام بووە جوانترین مانگی کاروانی وەرزشیم، ئێستاش هەموو ساڵێک لە مانگی دیسەمبەر یادی ئەو دەستکەوتە دەکەمەوە، دووەمین ساڵیادی ئەو دەستکەوتە لە هەمووان پیرۆز بێت’.
دوو ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئەرجەنتین جامی جیهانی 2022ـی بەدەستهێنا، کە یەکەمجاربوو لیۆ ئەو دەستکەوتە بباتەوە.