ئاگوێرۆ بۆمبێکی گەورە لەبارەی داهاتووی سەڵاح دەتەقێنێتەوە
کون ئاگوێرۆ چارەنووسی سەڵاح ئاشکرا دەکات
یاریگا –
سێرجیۆ ئاگوێرۆ، هێرشبەری پێشووی مانچێستەر سیتی بۆمبێکی گەورە لەبارەی داهاتووی محەمەد سەڵاح ئاشکرا دەکات.
لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی سەڵاح بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکراوەتەوە. هەرچەندە رۆژنامەی میرەر بڵاویکردبووەوە، سەڵاح و لیڤەرپوول زۆر لە گەیشتن بە رێککەوتن نزیکن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز نوێدەکرێتەوە.
ئاگوێرۆ لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی Stake.com روونیکردووەتەوە
لە چەند کاتژمێری رابردوودا، سەیری تەواوی هەواڵ و راپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە سەڵاحم کرد. ئەوەی من لێی تێبگەم، سەڵاح گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە لەگەڵ لیڤەرپوول نوێکردووەتەوە.
پێم وایە دەبێ، ئەمە تەواوی گومانەکان بڕەوێنێتەوە، سەڵاح یاریزانێکی یەکلاییکەرەوە و دەبێ باشترین گرێبەستی پێشکەش بکرێت.
سەرەڕای دڵنیایی ئاگوێرۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایینەکراوەتەوە و داهاتووی سەڵاح، ڤیرجیڵ ڤان دایک و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە دووڕیاندا ماوە.
هەرسێ یاریزانەکە دەتوانن لەسەرەتای ساڵی نوێ، گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا بکەن، چونکە گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرز بەسەردەچێت.
رۆژنامەی مارکا دوێنێ سێشەممە بڵاویکردبووەوە، سەڵاح زۆر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە لیڤەرپوول نزیکە و لەوانەیە بەر لە ساڵی نوێ، نوێکردنەوەی گرێبەستی سەڵاح رابگەیێندرێت.
سەڵاح لەم وەرزەدا 13 گۆڵ و 9 ئەسیستی لە 15 یاریی پرێمەرلیگدا هەیە. لە یاریی رابردوو، سەڵاح ئەسیستێکی بۆ کۆدی خاکپۆ کرد و ئەمەش 100مین ئەسیستی پاشا میسڕییەکە بوو لەگەڵ لیڤەرپوول.