ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پەرەسەندن؛ گارناچۆ پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی ئیسپانییەوە دەکات

فیچاخێس تەواوی وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئالێخاندرۆ گارناجۆ لە مانچێستەر یونایتد دەکات.

پێگەی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بە جیدیی بیر لە گواستنەوەی گارناچۆ دەکاتەوە، کە لەم وەرزەدا هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستی هەیە.

گارناچۆ یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی لاوی پرێمەرلیگ و بەشێوەیەکی بەردەوام هاوکاری تیمەکەی کردووە.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی تۆڕە ئیسپانییەکە بێت، پەیوەندی نێوان گارناچۆ و روبن ئامۆریم، راهێنەری نوێی شەیتانە سوورەکان باش نییە، تەنانەت ئامادەیە گوێ لە تەواوی ئۆفەرەکانی فرۆشتنی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بگرێت.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتە و شێوازی یارییکردنی مان یونایتد بکات. گارناچۆ لەوەتەی ئەم مانگەوە، هیچ یارییەک 90 خوولەک یاریی نەکردووە و ئامۆریم پێی وایە، گارناچۆ ناتوانێت خۆی لەگەڵ شێوازی نوێی تیمەکە بگونجێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button