ئینگلتەراگرنگترین

نوێترین پەرەسەندنی نێوان لیڤەرپوول و ئاڕنۆڵد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی نوێ لە گفتوگۆکانی نێوان لیڤەرپوول و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد هاتووەتە کایەوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوبراو کە ماوەیەکە چەقبەستنی بەخۆوە دیوە.

لیڤەر بۆ هێشتنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە دەبێت شەڕ لەگەڵ کاتدا بکات، بەوپێیەی ئالێکساندەر دەتوانێ لە گواستنەوەکانی زستانە لەگەڵ یانەی دڵخوازی خۆی رێکبکەوێت و دواتر ئانفێڵد بەجێبهێڵێت.

بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، کارگێڕی رێدز بڕی 70 هەزار پاوەندیان زیادکردووە بۆ سەر مووچەی هەفتانەی ئاڕنۆڵد و بەوەش کۆی مووچەی هەفتانەکەی دەگاتە 250 هەزار پاوەند.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، بەرگریکارەکەی لای راست داوای 350 هەزار پاوەندی هەفتانە دەکات و پێی وایە ئەوەی پێشکەشی دەکات شایستەی مووچەیەکی بەرزترە. ئەوە و هەروەها زانینی بەوەی یانەی دیکە ئامادەن زیاتری پێبدەن، بەتایبەت ریاڵ مەدرید کە زۆر تامەزرۆیە بۆ گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو.

ئەگەر لیڤەر نەتوانێ یاریزانە 26 ساڵانەکە رازی بکات، ئەوا لە گواستنەوەکانی هاوینە بەبێ بەرامبەر لە دەستی دەچێت، ئەوەش لەبەر ئەوەی لەو کاتە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

ئاڕنۆڵد کوڕی یانەیەکەیە و لەوەتەی ساڵی 2016 وەک یاریزانی پیشەگەر درێسەکەی پۆشیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button