ئارسیناڵ و یوڤێنتوس بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی یاریزانیان لەلا گەڵاڵە بووە
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ و یوڤێنتوس لە هەوڵی ئاڵوگۆری یاریزاندان و هەردوو یانەش بیرۆکەکەیان لا پەسەندە.
گەنەرز بۆ زیاتر بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەریی ماوەیەکە چاویان لە تواناکانی دوسان ڤلاهۆڤیچە کە ئەم وەرزە ئاستێکی نایاب لەگەڵ یوڤێنتوس پێشکدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی، تۆپچیەکان دەیانەوێ لەو هەوڵەیاندا بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە سڕبیەکە نایەوێ تەنها پارەی کاش بدات، بەڵکو نیازی وایە گابرێل خیسۆس لە مامەڵەکەدا بەکاربهێنێ.
ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە خانمە پیرەکە خیسۆسی لا گرنگە و هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی دەوێت.
پێشتر سەرچاوە جیاوازەکان باسیان لەوە دەکرد گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ بۆ یانە لەندەنیەکە بڕی 50 ملیۆن پاوەندی تێدەچێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە بێت، مانگی داهاتوو لە میانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا ئاڵوگۆڕەکە ئەنجامدەدرێت.
خیسۆس ئێستا لە بژاردە سەرەکییەکانی میکێل ئارتێتا نیە. ئەم وەرزەش لە 11 بەشداری لە پرێمەرلیگ هیچ گۆڵ و ئەسێستێکی نییە.
هەرچی یۆڤیە، لە خواستی یانە خوازیارەکانی دوسان تێگەشتووە و گرێبەستی ناوبراویش کە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە بۆ نوێکردنەوە.