جیهانگرنگترین

پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە ناوی براوەی خەڵاتی زە بێست ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەوە جیهان چاوی لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە بۆ بینینی بەڕێوەچوونی مەراسیمی خەڵاتەکانی زە بێست.

لە کێبڕکێی خەڵاتەکەدا رکابەری سەخت هەیە، بەتایبەت بە هەبوونی رۆدری ئیسپانی لە یانەی مانچێستەر سیتی و ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی لە یانەی ریاڵ مەدرید. کێبڕکێی سەخت، بەوپێیەی پێشتر بەشێوەیەکی زۆر مشتومڕهەڵگر ناوەراستکارەکەی ماتادۆر خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە کاتێک تا پێش چەند کاتژمێرێک زۆرینەی چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەبوون کە ڤینیسیۆس براوەدەبێت.

ئێستاش بە چەند کاتژمێرێکی کەم پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە، رۆژنامەی گلۆبۆی بەڕازیلی ئاشکرایکردووە کە ڤینی خەڵاتی زە بێست دەباتەوە.

بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە کە فیفا دەیبەخشێت، 11 یاریزان رکابەرێتی دەکەن و ئەمەی خوارەوە ناوەکانیانە:

پاڵێوراوەکانی فیفا بۆ خەڵاتی زە بێست – Yariga

بابەتی زیاتر

Back to top button