ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش لە یاریکردن سڕکرا

Yariga App

یاریگا –

میخایلۆ مودریک بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش سڕکرا و بەکاتی یاریکردنی لێ قەدەخەکراوە.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاندووە، میخایلۆ مودریک هێرشبەری ئۆکراینی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەنجامی پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچوون و بە بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش تۆمەتبارە، بە کاتی یاریکردنی لێ قەدەخەکراوە و سڕ دەکرێت.

یانەی چێڵسی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەراوە ئاگادار کراوەتەوە، ئەنجامی پشکنینەکانی هێرشبەرە 23 ساڵانەکە پۆزەتیڤ دەرچوون، بە بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش تۆمەتبارە. مودریک لە دوایین پێنج یاریی رابردووی چێڵسی دابڕاوە و تاوەکو کەیسەکەی یەکلا دەبێتەوە، بۆ یاریکردن بەردەست نابێت و ئینزۆ مارێسکا راهێنەری چێڵسی ناتوانێت سوودی لێوەربگرێت.

یانەی چێڵسی لە بەیاننامەیەکیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرایکردووە ‘لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێوە ئاگادارکراوینەتەوە، ئەنجامی پشکنینەکانی میخایلۆ مودریک پۆزەتیڤ دەرچووە، یانەکەمان و یاریزانەکەمان پشتگیری تەواوی فیدراسیۆنی تۆپی پێ دەکەین، هەردوولامان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری دەرەنجامی پشکنینە پۆزەتیڤەکەی میخایلۆ چییە’.

میخایلۆ هاوینی 2023 بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ لە شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینییەوە روویکردە ریزەکانی چێڵسی، لەم وەرزە لە 15 یاری 850 خولەک بەشداریی کردووە، 3 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button