یاریگا –
یانەی نیوکاسڵ دانوستانەکانی بۆ گواستنەوەی ئاندرێس کریستێنسنی بەرگریکاری بارسێلۆنا دەستپێکردووە.
کریستێنسن لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2022 و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی، بڕیاریدا وەک یاریزانێکی ئازاد ئەم یانەیە بەجێبهێڵێت و بێبەرامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، بەڵام نەیتوانی ئەو پێگەیەی لە چێڵسی هەیبوو لە یانە نوێیەکەی بەدەستی بهێنێت.
پێکانە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم یاریزانە لە ماوەی یاریکردنی لەم یانەیەدا رووبەڕووی بووەوە، دۆخەکەی بۆ قورستر کرد و لە چەند هەفتەی رابردووشدا دەنگۆی زۆر لەسەر ئەگەری جێهێشتنی بارسا بڵاوبوویەوە.
گرێبەستەکەی ئەو بەرگریکارە لەگەڵ بلاوگرانا تا کۆتایی وەرزی داهاتوو واتە هاوینی 2026 بەردەوام دەبێت، بەڵام وێبسایتی فیچاخیس ئاشکرای کردووە کە نیوکاسڵ بە جددی هەوڵدەدات لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ ئەم بەرگریکارە واژۆ بکات و گفتوگۆیان لەسەر ئەم بابەتە دەستپێکردووە.
کریستێنسن کە ئەزموونی یاریی کردنی لە پرێمەرلیگ هەیە، گەڕانەوەی بۆ ئەم خوولە دەتوانێت مەرجی زیاتری یاریکردنی پێبدات و پێدەچێت یاریزانەکەش خواستی لەسەر گەڕانەوەی بۆ خولی ئینگلیزی زۆر بێت.