ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید لە نانەوەی ‘کێشە’ بۆ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بەردەوامە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید توێژینەوەیەکی هەڕەشەئامێز بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی سوپەرلیگ نەبووە.

خۆسێ ئانخێل سانچێز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید بە پاڵپشتی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانە و ئەنەس لاغاری، راوێژکاری باڵای پێرێز، لە خۆشکردنی گۆڕەپان بۆ سوپەرلیگ بەردەوامە.

سەرەڕای زۆربوونی بەرەی دژبەرانی پڕۆژەی سوپەرلیگ، کەچی ریال مەدرید تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەکە نەبووە، هەرچەندە سێ ساڵ بەسەر لەبارچوونی پڕۆژەکە تێدەپەڕێت.

سەرەتا 12 یانە پاڵپشتییان لە سوپەرلیگ دەکرد، بەڵام دواتر 10 یانە کشانەوەیان راگەیاند و گەڕانەوە ژێر چەتری یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’.

تاوەکو ئێستا ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەستبەرداری پڕۆژەکە نەبوون و دووپاتیانکردووەتەوە، هەموو هەوڵێک بۆ سەرخستنی بیرۆکەی سوپەرلیگ دەدەن.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید لە توێژینەوەیەکەدا بۆ سکوڵی بازرگانی هارڤارد دا روونیکردووەتەوە، ئالێکساندەر چێفێرین، سەرۆکی یوێفا هاوشێوەی میوزیکژەنەکانی سەر کەشتی تایتانیکە، لە ژەنینی میوزیک بەردەوامە، کەچی کەشتییەکە خەریکە نقووم دەبێت.

ئەگەر بتەوێت پارێزگاری لە پێگەیەکی تایبەتی سەرکردایەتیکردنی تۆپی پێ بکەیت، دەبێ سیستمی تەواوی یارییەکە بگۆڕین. دەستەی بەڕێوەبەری ئێستا هاوشێوەی میوزیکژەنەکانی سەر کەشتی تایتانیکە، لە کاتی نقووم بوونی کەشتییەکە، لە ژەنینی میوزیک بەردەوامن. ئێستا سیستمەکە بەسەرچووە و پێویستیمان بە سیستمێکی جیاواز و نوێیە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی دروستبوونی بیرۆکەی سوپەرلیگ بوو.

بەهێزبوونی دارایی یانەکانی پرێمەرلیگ، یەکێکە لە مەترسییە گەورەکانی ریال مەدرید، سانچێز لەبارەی زیادبوونی پارەی گواستنەوەی یارییەکانی پرێمەرلیگ دەڵێت

زیادبوونی پارەی گواستنەوەی یارییەکانی پرێمەرلیگ، ئەرکی ئێمەی لە ئیسپانیا و خولەکانی دیکە قورس کردووە و ناتوانین کێبڕکێ بکەین. ئەم کەلێنە گەورەتر دەبێت.

ریال مەدرید پێی وایە، کۆنتڕۆڵکردنی سوپەرلیگ لەلایەن یانەکانەوە، زیاتر کێشەکانی دارایی چارەسەر دەکات و کێبڕکێی نادادپەروەرانەی دارایی کەمدەکاتەوە. هەرچەندە ئەم بیرۆکەیە لەلایەن زۆربەی هاندەران و دەستەکانی بەڕێوەبەری تۆپی پێ رەتکراوەتەوە و وەکو مەترسی بۆ سەر نەریتەکانی تۆپی پێ و شەفافیەت دەیبینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button