یاریگا –
ئەمشەو رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێست لە دەوحە پایتەختی قەتەر، کاتژمێر 08:00 بە کاتی هەولێر داز دەکرێت، باشترینەکانی ساڵی 2024 دەستنیشان دەکرێن و خەڵات دەکرێن، کە 12 خەڵاتی جیاواز لەلایەن فیفاوە دابەش دەکرێن.
ساڵی رابردوو لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی ئینته‌ر مه‌یامی ئەمریکی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی پیاوان بەدەستهێنا و ئایتانا بۆنماتی لە سه‌ر ئاستی ئافرەتانیش خەڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
12 خەڵاتی جیاواز دابەش دەکرێن
ئەمشەو لە رێوڕەسمەکەی زە بێست، 12 خەڵات دابەش دەکرێن کە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی پیاوان دیارترینیانە، خه‌ڵاتی باشترین خانمە یاریزانی جیهانیش لە رێوڕەسمەکە دابەش دەکرێت، باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، باشترین گۆڵپارێز لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان، جوانترین گۆڵی ساڵ، خەڵاتی یاریی خاوێن، خەڵاتی باشترین هانده‌ر و باشترین پێکهاتەی ساڵیش دابه‌ش ده‌كرێن.
شێوازی دەنگدان بۆ خەڵاتی زه بێست چۆنه؟
براوەی خەڵاتی زه بێست به چوار شێواز دەنگیان پێده‌درێت، کە رێژەی 25% بۆ هانده‌ران دیاریكراوه كه له رێگه‌ی ماڵپه‌ری فیفا ده‌توانێت ده‌نگ به باشترینه‌كان و پلەی دووەم و سێیەم و باشترین راهێنەر و پلەی دووەم و سێیەم هەڵدەبژێرن و بە هەمان شێوە بۆ به‌ربژێره‌كانی دیه‌كه‌ش ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
هه‌روه‌ها 25% لەسەر بنەمای دەنگی راهێنەرانی تیپەکانی جیهان و 25%یش دەنگی كاپتنی یانه و هه‌لبژارده‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت ، 25%یش دەنگی کۆمەڵێک رۆژنامه‌نووس له سەرجەم وڵاتەکان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ده‌نگه‌كانیش به‌م شێوه به باشترینه‌كان ده‌درێت، ده‌نگ به سێ كه‌س ده‌توانی بده‌یت یه‌كه‌م بژارده 5 خاڵ وەردەگرێت، پلەی دووەم 3 خاڵ و پلەی سێیەمیش ته‌نها خاڵێكی پێده‌درێت، پاشان هەموو دەنگەکان کۆدەکرێنەوە و خاوه‌ن زۆرترین ده‌نگ خه‌ڵاته‌كه ده‌باته‌وه.
🗓️ 17 December, 2024
🇶🇦 Doha, QatarThe winners of the ninth edition of #TheBest FIFA Football Awards will be unveiled in Doha, with the special event broadcast live on https://t.co/fRxkSMy6ji:
— FIFA (@FIFAcom) December 16, 2024
پێوه‌ره‌كانی باشترین یاریزانی جیهان لە زە بێست چۆنه؟
به‌ربژێره‌كان بە پشتبەستن بە ئاست و دەستکەوتەکانیان لە ماوەی 21ـی ئابی 2023 تاوه‌كو ئابی 2024 هەڵده‌بژێرن، کە پێوەرەکان بریتین لە ئاستی تاکەکەسی و تیم، نازناو، کاریگەری لەسەر تیپ، له‌گه‌ڵ رەفتاری وەرزشی.
لیستی به‌ربژێرانی خەڵاتی باشترین یاریزانی له‌سه‌ر ئاستی پیاوان بۆ ساڵی 2024
لیۆنێل مێسی، ئینتەر میامی – ئەرجەنتین
کیلیان ئێمباپێ، ریاڵ مەدرید – فەرەنسا
ئێرلینگ هالاند، مانچێستەر سیتی – نەرویج
دانی کارڤاخال: ریاڵ مەدرید- ئیسپانیا
فێدریکۆ ڤالڤێردی، ریاڵ مەدرید – ئۆرۆگوای
فلۆریان فیرتز، بایر لیڤەرکوزن – ئەڵمانیا
جود بێلینگهام، ریال مەدرید – ئینگلتەرا
لامین یاماڵ، بارسێلۆنا – ئیسپانیا
رۆدری، مانچێسته‌ر سیتی – ئیسپانیا
تۆنی کرۆس،ریال مەدرید – ئەڵمانیا
ڤینیسیۆس جونیۆر، ریاڵ مەدرید – بەڕازیل
لیستی بەربژێرانی خەڵاتی باشترین راهێنەری پیاوان بۆ ساڵی 2024
کارلۆ ئەنچیلۆتی، ریاڵ مەدرید
پیپ گواردیۆلا، مانچێسته‌ر سیتی
لیۆنێل سکالۆنی، ئەرجەنتین
چابی ئالۆنسۆ، بایر لیڤەرکوزن
لویس دێ لافۆێنتێ، ئیسپانیا
لیستی بەربژێرانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پیاوان بۆ ساڵی 2024
دەیڤد رایا، ئارسیناڵ – ئیسپانیا
ئەندرێ لونین، ریاڵ مەدرید – ئۆکرانیا
ئێدێرسۆن، مانچێستەر سیتی – بەڕازیل
ئیمیلیانۆ مارتینێز، ئەستۆن ڤیلا – ئەرجەنتین
جیانلویجی دۆنارۆما، پاریس سانجێرمان – ئیتاڵیا
مایک ماینان، ئەیسی میلان – فەرەنسا
ئونای سیمۆن، ئاتلێتیک بلباو – ئیسپانیا