ئیتاڵیا

بارۆنی: تەنها من بەرپرسم لەو شکستە گەورەیە

Yariga App

یاریگا-مارکۆ بارۆنی راهێنەری لازیۆ بەرپرسیاریەتی تەواوی شکستە مێژووییەکەی شەوی رابردوو دەگرێتە ئەستۆ، پاش ئەوەی 0-6 دۆڕان بە ئینتەرمیلان لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆی تایبەت بە خۆیان.

لازیۆ لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و تاوەکو بەر لەم یارییە ژمارەی خاڵەکانیان لەگەڵ ئینتەرمیلان یەکسان بوون بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان تووشی شکستێکی گەورە هاتن لە رووبەرووبوونەوەی نێوانیان دا.

بارۆنی بۆ دازن دوای یارییەکە وتی

دڵتەنگم بۆ تیمەکە و هاندەرانیش، تەواوی بەرپرسیاریەتییەکە هەڵدەگرم. 40 خولەکی سەرەتا باش یاریمان کرد، دواتر لەرووی دەروونییەوە شڵەژاین و رووخاین، کۆمەڵێک هەڵەمان کرد کە ناکرێت دیاری لەو جۆرە بدەیتە تیمێکی بەهێزی وەک ئینتەر.لە کۆتاییدا من بە باشی مامەڵەم لەگەڵ ئەو دۆخە دەروونییەکەی تیمەکە نەکرد و بەرپرسم لەم دۆڕانە. قسەم لەگەڵ یاریزانەکان کردووە و ئێستا کاتی گەڕانەوەیە بۆ سەر رێچکەی خۆمان.

لازیۆ سەرەڕای شکستەکە لە پلەی پێنجەم دەمێنێتەوە بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامەکانی یوڤێنتۆس کە لە پلەی شەشەمە و لە کۆتا پێنج یاریدا یەک بردنەوەی هەیە.

ئینتەریش سەرکەوت بۆ پلەی سێهەم و خاوەن بەرزترین جیاوازی گۆڵە لە باری یەکسانیی خاڵدا لەگەڵ یانەکانی دیکە بە تۆمارکردنی بە تۆمارکردنی 40 گۆڵ و تەنها 15 گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button