یاریگا –
بابەتی فرۆشتنی مارکوس راشفۆرد وادیارە تەواو یەکلابووەتەوە و ئەمڕۆ سەرچاوە ئینگلیزیەکان بە شێوەیەکی فراوان ئەو بابەتەیان بڵاوکردەوە.
روبن ئامۆریم دەستبەرداری ئەستێرەیەكی دەبێت – Yariga
راشفۆرد چووە ریزی ئەو یاریزانانەی کە لە پلانەکانی روبن ئامۆریمدا جێگەی نابێتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا کە گواستنەوەکانی زستانەیە، دەبێ یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.
بەگوێرەی پێگەی unitedscoutی ئینگلیزی، شەیتانە سوورەکان جیددین لە فرۆشتنی هێرشبەرەکەیان و نرخەکەشیان دیاریکردووە بۆ هەر خوازیارێکی کە دێتەپشەوە.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات نرخی راشفۆرد لەنێوان 40-55 ملیۆن پاوەند دەبێت.
مارکوس کوڕی یانەکەیە و هەر لە منداڵیەوە لەو یانەیە و یەکەمین یاریی پیشەگەرێتی لە ساڵی 2015 بوو.
هێرشبەرە 27 ساڵانەکە لەم وەرزە 15 یاری لە خولی ئینگلیزی بەشداریکردووە خاوەنی 4 گۆڵ و ئەسێستێکە. لە یۆرۆپالیگیش لە 6 یاریدا گۆڵێک و ئەسێستێکی هەیە.
مان یونایتد بە راهێنەرایەتی ئامۆریم شتێک لە ناسنامەی خۆیان پیشانداوەتەوە و بۆ گواستنەوەکانی زستانەیش هێرشبەرێکی لاویان کردووەتە ئامانج.
یەکەم گواستنەوەی چاوەروانکراو بۆ مان یونایتدی ئامۆریم – Yariga