یەکەم گواستنەوەی چاوەروانکراو بۆ مان یونایتدی ئامۆریم
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد خۆیان بۆ یەکەمین بازاڕی گواستنەوەکان ئامادەدەکەن بە راهێنەرایەتی روبن ئامۆریم کە دوای چەند یارییەکی سەرەتای وەرزەکە لە جێی ئێریک تێن هاخ پۆستەکەی پێدرا.
تا دێت لیستی ئەو ناوانە گەورەتردەبن کە لە پلانەکانی راهێنەرە پۆرتوگالییەکەدا نابن، ئەمڕۆ مارکوس راشفۆردیش هاتە پاڵ لیستە درێژەکە.
زیاتر لە نیو دەرزەن یاریزان لە تیمەکەی ئامۆریمدا جێگەیان نابێتەوە – Yariga
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، مان یونایتد چاودێری خارالامپۆس کۆستۆلاسی هێرشبەری ئۆڵیمپیاکۆس دەکات.
ئەو سەرچاوە زانیویەتی کە ئێستا هێرشبەرە لاوەکە لەژێر رادارەکانی مانچێستەر یونایتدایە بۆ گواستنەوەکانی زستانە بیگوازێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.
کۆتولاس تازە تەمەنی 17 ساڵە و جگە لە مان یو، بووەتە جێی گرنگیپێدانی یانەکانی وەک بایرن میونشن، یوڤێنتوس، فیۆرێنتینا و مۆنشنگلادباخ.
وەک رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، شەیتانە سوورەکان لە یاریی رابردووی ئۆڵیمپایکۆس لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر یانەی توێنتی هۆڵەندی، چاودێری لاوە یۆنانیەکەیان کردووە.
ئەو هێرشبەرە تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە. گواستنەوەی بۆ یانە ئینگلیزیەکە، وەک یەکەم بەردی بناخەی پۆرۆژەکەی ئامۆریم دانەنرێت.