روبن ئامۆریم دەستبەرداری ئەستێرەیەكی دەبێت
لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەیفرۆشێت...
یاریگا –
روبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەستبەرداری ماركۆس راشفۆرد ئەستێرەی یانەكەی دەبێت.
مانچێستەر یونایتد لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە ئێریك تێن هاخی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و روبن ئامۆریمی لە جێگای دەستنیشانكرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی گاردیان، روبن ئامۆریم داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە دەستبەرداری ماركۆس راشفۆرد بن.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە پۆرتوگالییەكەی شەیتانە سوورەكان بڕیاری فڕۆشتنی راشفۆردی داوە و یانەكەش ئامادەیە لە مانگی یەكدا دەستبەرداری بن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئامۆریم پێی وایە ئێستا كاتی ئەوەیە یانەكە نوێ بكرێتەوە و فرۆشتنی راشفۆرد بەشێكە لە پلانەكە و لە ناو مانچێستەردا پێیان وایە كاتی راشفۆرد بەسەرچووە.
لەم وەرزەدا راشفۆرد بەشداری لە 24 یاریی كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.