لالیگا سکاڵایەک لەسەر ڤینیسیوس تۆمار دەکات و رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە
یاریگا –
رووداوەکانی یاریی رایۆ ڤایکانۆ بەرامبەر ریال مەدرید کە بە ئەنجامی 3-3 کۆتایی هات تاوەکوو ئێستا بەردەوامە.
لەم یارییەدا رووداوی زۆر روویدا دوای یارییەکەش کاردانەوەی زۆر لەسەر کارتە زەردەکەی ڤینی و هەژمار نەکردنی پێناڵتی بۆ ریال هەبوو. هەرچەندە یارییەکە کۆتایی هات بەڵام هەر رؤژەو بابەتێکی نوێ روودەدات.
لە نوێترین رووداودا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڤینیسیۆس لەکاتی جێهێشتنی یاریگای ڤایکاس شەوی شەممە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە. ئەوە هەنگاوی ئەستێرە بەڕازیلییەکە روو بو هاندەرانی رایۆ ڤایکانۆ کە دوو پەنجەی بەرەو خوارەوە هێنا و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە رەنگە رایۆ بو خولی پلە دوو دابەزێت. ئەم ئاماژەیەی ڤینی هاندەرانی رایۆ و بەڕێوبەرایەتی یانەکەشی زۆر تووڕە کرد.
Que buena persona es Vinicius Luther King Jr. diciéndole a un niño del Rayo Vallecano que su equipo va a bajar a Segunda. pic.twitter.com/eBJtlV2SoV
— Llourinho (@Llourinho) December 15, 2024
بەڵام بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا، رایۆ ڤایکانۆ بەنیازی ئەوە نییە سکاڵا لە لیژنەی تەنبێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمار بکات. ئەم کارە بەپێی یاساکانی تەنبێکاری سزای لەسەرە و یانەکە دەتوانێت تاوەکوو سبەی سێشەممە کاتژمێر 14:00 سکاڵاکەی تۆمار بکات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی مارکا نووسیویەتی لالیگا دوو سکاڵای جیاوازی پێشکەش بە لیژنەی تەنبێکاری کردووە، یەکێکیان دژی هاندەرانی رایۆ بەهۆی دروشمی رەگەزپەرەستی بەرامبەر ڤینیسیۆس لە کاتی یارییەکەدا و ئەوی دیکەشیان دژی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەهۆی کاردانەوەی بەرامبەر هاندەران لە کۆتایی یارییەکەدا.
ئێستا پرۆسەیەکی دادوەری دەست پێدەکات، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی یاریزانە مەدریدەکە سزا بدرێت. هەروەها دەکرێت تووشی پێبژاردن بێت و لەگەڵ راگرتنی بۆ چوار یاری. تووڕە کردنی هاندەرانی تیپی رکابەر، بەپێی یاساکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانەکە بۆ چەند یارییەک سزا بدرێت.