سعوودیەگرنگترین

نێیمار باسی ئەگەرەکانی جێهێشتنی هیلال دەکات

ژیانی ئێستای چۆنە؟

Yariga App

یاریگا –

نێیمار، ئەستێرەی هیلالی سعوودی دووپاتیدەکاتەوە، بیر لە جێهێشتنی خولی رۆشن ناکاتەوە.

لەم وەرزەدا، نێیمار تەنیا بەشداری لە حەوت یاریدا کردووە، ئەمەش دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی ساڵێک بەهۆی پێکان.

بەمدواییە، دەنگۆی زۆر لەسەر گواستنەوەی نێیمار بۆ ئینتەر مەیامی هەبوو، بەڵام یاریزانی 32 ساڵان لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی RMC تەواوی دەنگۆکانی رەتکردەوە و دڵخۆشی خۆی لە وڵاتە عەرەبییەکە پیشاندا

بڕیاری جێهێشتنی پاریس سانجێرمانمدا، ئینجا ئۆفەرەکەی هیلالم پێگەیشت، چونکە چیدیکە لە پاریس دڵخۆش نەبووم. یانە و راهێنەرەکە نەیاندەویست چیدیکە کارییان لەگەڵدا بکەم و بە ئاشکرا قسەیان لە دژی من دەکرد، بۆیە پێویست بوو بڕیار بدەم.

لەبارەی پەیوەندیکردنی بە هیلال، نێیمار دەڵێت

بە شێوازی پێشوازیکردنم لە سعوودیە زۆر سەرسام بووم. خولەکە زۆر بەخێرایی گەشە دەکات و من و ماڵباتەکەم پێمان وایە، بڕیارێکی باشمان داوە و زۆر دڵخۆشم لێرە. تەواوی ئەو یاریزانانەی دێنە ئێرە (سعوودیە) شۆک دەبن. چونکە ئاستی ئێرە جیاوازە و تەواوی بابەتەکان ئەرێنین.

لەبارەی ئەگەرەکانی جێهێشتنی سعوودیە، نێیمار دەڵێت

سەرەتا، دەمەوێت وەرزێکی باشم لەگەڵ هیلال هەبێت، چونکە لە پێکانێکی زۆر مەترسیدار چاکبوومەتەوە و هێشتا نەگەیشتووم بە ئاستی راستەقینەی خۆم. ئامانجی سەرەکی ئێستام؛ چاکبوونەوەی تەواو و خۆبەرەوپێشبردنە.

نێیمار 128 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل کردووە و خاوەنی 79 گۆڵە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button