ئهڵمانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئامانجە گەورەکەی ریال مەدرید گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ دەکاتەوە
یاریگا –
فلۆریان فیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن گەیشتووەتە رێککەوتن، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ دەکاتەوە و وەرزی داهاتووش لە یانەکەی دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، فلۆریان فیرتز یاریزانی لاوی ئەڵمانی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن گەیشتووەتە رێککەوتن، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێ دەکاتەوە و لە یانەکەی دەمێنێتەوە، کە ریال مەدرید ماوەیەک چاودێری ئەو یاریزانە دەکات.
ناوەڕاستکارە 21 ساڵانەکە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە، لەکاتێکدا دەنگۆ هەبوو هاوینی داهاتوو بچێتە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کە ئێستا ئەو یاریزانە ئەڵمانییە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 130 ملیۆن یۆرۆیە.
فیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لە 176 یاری 52 گۆڵ و 55 ئەسیستی کردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە 29 یاریی نێودەوڵەتی 5 گۆڵی کردووە.