ئیسپانیاگرنگترین

کەریم بێنزێما واز لە یاریکردن دەهێنێت و دەگەڕێتەوە ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

وادەی وازهێنانی کەریم بێنزێمای فەڕەنسی لە یاریکردن ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کەریم بێنزێمای هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعوودی بیر لەوە دەکاتەوە لە هاوینی 2025 بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت و کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی بهێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئیسپانییەکە، هێشتا کەریم بڕیاری کۆتایی نەداوە، سەرەتا بڕیاریدابوو لە هاوینی 2026 و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیتیحاد وازبهێنێت، بەڵام بیرۆکەی گۆڕیووە و دەیەوێت ساڵێک زوتر ماڵئاوایی بکات.

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە، بێنزێما لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید رێککەوتووە، پاش وازهێنانی دەگەڕێتەوە مەدرید و وەک باڵوێزی ریال مەدرید لە جیهان و بەتایبەت لە وڵاتە عەرەبییەکان دەستبەکار دەبێت.

بێنزێما پەیوەندییەکی پتەوەی لەگەڵ سەرۆکە مەدریدییەکە هەیە، لە هاوینی 2009 لەسەر داوای پێرێز لە لیۆنی فەڕەنسییەوە بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مێرێنگی کرد.

هێرشبەرە تەمەن 36 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ئیتیحادی سعوودی کرد و ساڵانە 100 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button