مۆندیال

🎥: موسیالا وەڵامی پرسیارە نامۆکانی هاندەرانی دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

جەمال مەسیالا، ئەستێرە لاوەکەی بایرن میونشن لە شاری نیدەربێرگکیرشن چووە لای هاندەرانی و لەوێ پرسیاری جیاواز چاوەڕێی ئەو یاریزانە لاوە بوو و 15 خولەکی لەبەردەمدا بوو تاوەکوو وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.
هاندەران لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لەوێ ئامادە بوون تاوەکوو چاویان بە ئەستێرەی تیپە دڵخوازەکەیانا بکەوێت.

هاندەرێکی لاوی لێی پرسی:

خۆشەویستت هەیە؟

موسیالا زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی:

نەخێر.

دواتر لە ناوەڕاستکارەکەیان پرسی کێ نموونەی باڵاتە؟ لە وەڵامدا گوتی:

ئەستێرەکانی بارسێلۆنا، مێسی و نێیمار.

هەروەها هاندەرانە لاوەکان گرنگییان بە بابەتی وەرزشیش دا و پرسیاریان لەبارەی داهاتووی وەرزشی موسیالا کرد.

گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت ئایا گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە؟

لە وەڵام دا گوتی:

لەگەڵ یانەکە لە گفتوگۆداین. لێرە هەست بە دڵخۆشی دەکەم، با بزانین لە داهاتوو چی روودەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button