یاریگا –
پێکهاتەی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا و دوو یاریزانی دهۆک و یاریزانێکی هەولێری تێدایە.
شێرکۆ کەریم ئەستێرەی یانەی هەولێر ناوی لە باشترینەکانی پێکهاتەی گەڕی 11ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، شێرکۆ لە یاریی رابردوو بەرامبەر کارەبا گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەسیستێکیشی بۆ کۆڵن ئاندێرسن کرد لە و یارییەی کە توانیان 4 _ 3 لە کارەبا ببەنەوە.
لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 11ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوو یاریزانی دهۆک دەبینرێت، لۆکاس مۆسیسی بەرازیلی کە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات ناوی لە پێکهاتەکەیە، پاشەنگ عەبدوڵا هێرشبەری تیپەکە بەرامبەر حدود توانی ئەسیستێک و گۆڵێک تۆمار بکات و لەو یارییەش دهۆک 4 _ 1 لە حدودی بردەوە.
بە هۆی شکستیان لە گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق هیچ یاریزانێکی زاخۆ و نەورۆزی تێدانیە، دوای تەواو بوونی هەر گەڕێک پێکهاتەی باشترینەکان لە لایەن لیژنەیەکی تایبەت لە یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە دەستنیشان دەکرێت.
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی11ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق.