ئینگلتەرا

وۆڵڤەرهامپتن راهێنەرەکەی دوورخستەوە

Yariga App

گاری ئۆنیێل راهێنەری یانەی وۆڵڤەرهامپتن لە پۆستەکەی دوورخرایەوە پاش دۆڕانی ئەم هەفتەیە بەرامبەر ئیسویچ تاون.

وۆلڤز لەم وەرزەدا تەنها دوو یاری پریمەرلیگیان بردووەتەوە و ئەویش بەدوای یەک هاتن بەرامبەر ساوزهامپتن و فولهام، پاش ئەوە چوار یاری دوای یەکی دۆڕاندوو کە نوێترینیان شەوی رابردوو بوو. بەوەش دوای 16 یاری تووشی 11هەمین شکست هات و لە ریزبەندی 19هەمی خولی ئینگلیزی دێن بە کۆکردنەوەی تەنها نۆ خاڵ.

هەرچەندە وۆڵڤەرهامپتن لەم وەرزەدا 24گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش زیاترە لە ژمارەی گۆڵەکانی 10 یانەی دیکەی پریمەرلیگ لە نێویاندا مانچێستەر یونایتد. بەڵام خاڵی لاوازیان هێڵی بەرگرییە و 40 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە ئەمەش  بەرزترینە لەنێو یانەکانی خولەکەدا.

ئۆنیێڵ، هاوینی 2023 جێگەی جولیان لیپیتیگی ئیسپانی گرتەوە و لە یەکەم وەرزیدا گورگەکان لە پلەی 14هەمی خولی ئینگلیزی هاتن، بەڵام لەمساڵدا لەژێر هەڕەشەیەکی گەورەی دابەزین دان بۆ پلە یەک ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button