یاریگا –
ریال مەدرید دوایین مۆڵەت بە ئەنچیلۆتی دەدات و شوێنگرەوەکەی ئامادەیە، یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکانی یانەکان بۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێتە وێستگەیەکی چارەنووسساز.
تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای یەکسانبوونەکەی ریال مەدرید لە گەڕی حەڤدەمی لالیگا بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ فشارەکان لەسەر کارلۆ ئەنچیلۆتی زۆرتر بوون، ئاڕاستەی پەنجەکانی تۆمەت و رەخنەکان روویان لە راهێنەرە ئیتاڵییەکەیە.
Ancelotti no escapa del fuego y la final de Doha se convierte en una trampa.
▪️ La Intercontinental marcará si se cumple el objetivo que el italiano repite en rueda de prensa: que el Real Madrid llegue vivo a Navidad.
✍️ @JorgeCPicon https://t.co/XmccVzx13G
— Relevo (@relevo) December 15, 2024
خۆرخێ پیکۆن رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا لە ریلیڤۆ ئاشکرایکردووە، لەناو ماڵی مەدریدییەکان تا دێت رەخنەکان لەبارەی ئەنچیلۆتی زۆرتر دەبن، گەرچی هێشتا فلۆرێنتینۆ پێرێز متمانەی بە کارلۆ ماوە و یاریزانەکان لە ژووری جلگۆڕین و ئارام و لەسەرخۆن، بەڵام لەوانەیە یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر پاچوکای مەکسیکی کاریگەری گەورەی لەسەر چارەنووسی ئەنچیلۆتی هەبێت.
ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، دوای دۆڕانی ریال مەدرید بەرامبەر ئەیسی میلان و لیڤەرپوول دەنگۆیەکان لەبارەی دوورخستنەوەی ئەنچیلۆتی زۆرتر بوون، بەڵام ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە دوو یاریی وەکو دوایین دەرفەت پێدرابوو، دوای یەکسانبوونەکەی لەگەڵ رایۆ ڤاییکانۆ فشارەکان لەسەر کارلۆ زۆرتر دەبن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پیکۆن، ئەگەر رۆژی چوارشەممە لە قەتەڕ مەدریدییەکان بەرامبەر یانە مەکسیکییەکە تووشی شکست بن، دەبێتە دوایین دەرفەت و راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە لیواری دوورخرانەوەدایە و سانتیاگۆ سۆلاریش وەکو شوێنگرەوەی ئامادەیە.