ئیتاڵیا

یوڤێنتۆس ریکۆردێکی 26 ساڵەی نەخوازراو تۆمار دەکەن

Yariga App

یەکەم وەرزی تیاگۆ مۆتا لەگەڵ یوڤێنتۆس بەو جۆرە ناڕوات کە یانەکە هیوای دەخواست و شەوی رابردووش ریکۆردێکی خراپی 26 ساڵەی یەکسانکردەوە.

یۆڤی لەم وەرزەدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە پاش 16 هەفتە بەڵام 10 یاری بەرامبەربووە و تەنها شەش بردنەوەی هەیە. ئەمەش کەمترین ژمارەی بردنەوەیە دوای 16 هەفتە لە ساڵی 1988 ـەوە.

شەوی رابردوو، یۆڤی لە کۆتا خولەک بەرامبەر ڤینیزیا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد، ئەمەش چوارەم بەرامبەربوونی دوای یەک بوو پاش بەرامبەربوون لەگەڵ لێچی، بۆلۆنیا و میلان بەر لەم یارییە.

لە مێژووی یۆڤیدا تەنها دوو جار یانەکە بردنەوەی کەمتر هەبووە لە ئێستا دوای 16 هەفتە ئەویش لە وەرزەکانی 1988-1999  و 1956-1957 دا بووە.

تیمەکەی مۆتا نۆ خاڵ لە پلەی یەکەم دوورن کە ئەتەلەنتا لە ئێستادا سەرکردایەتی خولەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button