یاریگا –
لە قۆناخی یەکەمی جامی عێراق لە بری سامەڕا یانەیەکی تر بەرامبەر هەولێر یاریی دەکات.
بریار بوو رۆژی سێ شەممە ( 17ـی دیسێمبەری 2024 ) هەولێر لە قۆناخی یەکەمی جامی عێراق لە یاریگای خۆی بەرامبەر سامەڕا یاریی بکات، سەرچاوەیەکی نزیک لە هەولێر تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند لە بری سامەڕا بەرامبەر سلێخ یاریی دەکەن.
بە هۆی خراپی بار و دۆخی تیپەکە و قەیرانی دارایی و گۆڕینی راهێنەر، سامەرا بە فەرمی پاشەکشەی لە یارییەکە کردووە، یەکێتی تۆپی پێی عێراقیش پەیوەندی بە یانەی سلێخەوە دەکەن کە هەر ناویان لە تیروپشکەکە نەبووە ئاگاداریان کردوونەتەوە کە سێ شەممە بەرامبەر هەولێر یارییان هەیە، سلێخیش رەزامەندی داوە و یاریی بەرامبەر هەولێر دەکات.
لە 17ـەی ئەم مانگەوە یارییەکانی قۆناخی یەکەمی جامی عێراق دەستپێدەکات و هەولێر بەرامبەر سلێخ و پێشمەرگەی سلێمانیش بەرامبەر فەهد یاریی دەکات.