یاریگا –
ئێمباپێ لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی یانەی پێشووی دەڵێت :’هیوادارم پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ نەباتەوە، چونکە حەز دەکەم خۆم یەکەمجار ئەم نازناوە بەدەست بهێنم’.
کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پێشووی پاریس سانجێرمان و ئێستای ریال مەدرید دەڵێت :’من بۆ هەمیشە وەکو پاریسییەک دەمێنمەوە، بەڵام ئێستا من وەکو هاندەرێکی یانەکەم، ئێستاش بەردەوام سەیری یارییەکانی پاریس سانجێرمان دەکەم’.
هەروەها ئێمباپێ دەشڵێت :’من حەفت ساڵ لە پاریس سانجێرمان یاریم کردووە و چیرۆکێکی تایبەتم لەوێ نووسیییەوە و چەندنا ریکۆردم تۆمارکرد، بەڵام ئێستا من لە باشترین یانەی جیهاندا یاریی دەکەم، هیوادارم پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ نەباتەوە، چونکە حەز دەکەم خۆم یەکەمجار ئەم نازناوە بەدەست بهێنم’.
هێرشبەرەکەی پێشووی پاریس دەڵێت :’تێدەگەم لەوەی هاندەرانی پاریس سانجێرمان ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێ دەکەن ببنە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، بەڵام بڕوام وایە ئێستا تەنیا پێویستە کەمێک چاوەڕێ بکەن، حەز دەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنم’.
پاریس سانجێرمان هەرگیز نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێناوە و ئێمباپێش سەرەڕای ئەوەی جامی جیهانی بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا نەبووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.