ئیتاڵیاگرنگترین

ئاماژەی نوێ بۆ پەیوەندیکردنی ڤلاهۆڤیچ بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەی دوسان ڤلاهۆڤیچ چاوەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و خواستی گەورەکانی پرێمەرلیگی لەسەرە.

لەکاتێکدا یۆڤی لە باشترین کاتی خۆیدا نییە، بەڵام هێرشبەرە سڕبیەکە جیا لە وەرزی رابردوو، ئەم وەرزەی بە نموونەیی پیشاندەدات لەگەڵ خانمە پیرەکە، بەجۆرێک لە 13 یاری خولی ئیتاڵی 6 گۆڵ و ئەسێستێک و، لە چامپیۆنزلیگیش لە 5 یاریدا خاوەنی 4 گۆڵ و ئەسێستێکە.

سەرەتای ئەم مانگە بوو ناوبراو رەتیکردەوە یانەکەی بۆ خولی سعودی بەجێبهێڵێت و خۆشحاڵی خۆی بە مانەوە پیشاندا، لەکاتێکدا وەرزی رابردوو بەهۆی پیشاننەدانی ئاستی چاوەڕواننەکراوەوە دەنگۆی فرۆشتنی زۆربوو.

دوسان ڤلاهۆڤیچ باسی جێهێشتنی یوڤێنتوس دەکات

ئێستا زانیاریی نوێ باس لەوەدەکات ئارسیناڵی ئینگلیزی کە خوازیارێکی سەرسەختی دوسانە، گرنگی بەو گۆڵکرە دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی TEAMtalkی ئینگلیزیش، خودی هێرشبەرە 24 ساڵانەکەش گرنگی بە یانە یانە لەندەنیەکە دەدات.

هەمان سەرجاوە ئەوەشی زانیوە کە گەنەرەز ئامادەن بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەیدا بدەن.

یۆڤی لە 6 یاری چامپیۆنزلیگ لە پلەی 14 دێن. لە سێریائەی لەدوای 15 هەفتە تەنها 27 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی شەشەم دێن، کێبڕکێکانی ئەم وەرزەی خولی ئەو وڵاتە ئێجگار قورس بوو چ بۆ نازناوەکە و تەنانەت وەرگرتنی بلیتی راستەوخۆی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوویش.

بابەتی زیاتر

Back to top button