ئیتاڵیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بڕوابکەی یان نا؛ دێ خیا باشترین گۆڵپارێزی ئێستای ئەوروپایە

زۆرترین رێژەی بەرپەرچدانەوەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە بڕوا نەکەن، بەڵام ئامارەکان دەسیەلمێنن دێ خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی ئەوروپایە، خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوەیە لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا.

گروپی توێژینەوەی CIESـی وەرزشی ئاشکرایکردووە، دەیڤد دێ خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی لەم وەرزە لەسەر ئاستی باشترین حەفت خولەکەی ئەوروپا خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوەیە، تاکە گۆڵپارێزە لەم وەرزە 83%ـی هێرشەکانی بەرپەرچداوەتەوە، تاکە گۆڵپارێزە لەسەر ئاستی خولەکانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، پۆرتوگاڵ و هۆڵەندا هێندە بەرپەرچدانەوەی هەبێت.

گۆڵپاریزەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد گەرچی ساڵێک بوو بێ یانە بوو، بەڵام ئەم وەرزە رێژەی بەرپەرچدانەوەکانی لەسەر ئاستی ئەوروپا بێ وێنەن، لەپێشەوەی دیۆگۆ کۆستا و ئاناتۆڵی تروبین دێت.

گۆڵپاریزە ئیسپانییەکە لەم وەرزە لە یاریی بەرامبەر ئەیسی میلان لە سێریا ئەی بووە فریادڕەسی یانەکەی و دوو لێدانی سزای گەڕاندەوە و 2-1 لە رۆسۆنێریان بردەوە.

دێ خیا چوار مانگ لەمەوبەر گرێبەستی لەگەڵ فیۆرێنتینا واژۆکرد، لەم وەرزە لەگەڵ ڤیۆلا لە سێریا ئەی و کۆنفرانس لیگ لە 13 یاری 11 گۆڵی لێکراوە و 6 کلین شیتی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button