یاریگا –
داهاتی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م ساڵ 2.3 ملیۆن پاوەند زیادیکردووە، لە کاتێکدا قازانجەکەی بۆ 80.4 ملیۆن پاوەند دابەزیوە .
یانەی مانچێستەر سیتی پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلیزی رایگەیاند، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک داهاتی ریکۆردی تۆماركردووه، بەو پێیەی کۆی داهاتی له ساڵی 2024 كه ئه‌م مانگه كۆتایی دێت بۆ 715 ملیۆن پاوەند بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە 902.76 ملیۆن دۆلار، داهاته‌كه‌ی له ساڵی رابردوو 712 ملیۆن پاوەند بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش قازانجی كه‌میكردووه.
Manchester City releases 2023-24 Annual Report confirming another year of record-breaking revenues
Tap to read 👇
— Manchester City (@ManCity) December 13, 2024
مانچێسته‌ر سیتی رایگه‌یاندووه کۆی گشتی قازانجی پێش لێده‌ركردنی باج 73.8 ملیۆن پاوەنده ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ساڵی رابردوو نزیکەی 8% کەمتر بووە، بەڵام لە ساڵی 2014-2015ەوە هەموو ساڵێک قازانجی كردووه، جگە لە وەرزی 2019-2020 کە بەهۆی پەتای Covid-19 کاریگەری له‌سه‌ر داهات و قازانجی یانه‌كه هه‌بوو.
Manchester City have announced club-record revenues of £715million in their latest annual accounts, alongside profits of £73.8m.#MCFC
More from @SamLee ⬇️https://t.co/LFy4LeRARp
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) December 13, 2024
هەروەها لە راپۆرتەکەدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە سیتی لە پێنج ساڵی رابردوو 405 ملیۆن پاوەندی لە فرۆشتنی یاریزانان دەستکەوتووە، ته‌نها ئه‌مساڵ 139 ملیۆن پاوەندی له فرۆشتنی یاریزان ده‌ستكه‌وتووه،121.7 ملیۆن پاوەندیش ساڵی رابردوو له فرۆشتنی یاریزانان به‌ده‌ستهێناوه.
هەروەها داهاتی رۆژانی یارییەکان 3.7 ملیۆن پاوەند بەرزبووەتەوە ، سەرەڕای ئەوەی بە بەراورد بە وەرزی سێ نازناوه‌كه تیپەکە پێنج یاری لە یاریگای خۆی کەمتر كردووه .
هەروەها یانەکە رایگەیاندووە، زیاتر له 10ملیار كه‌س لە وەرزی 2023-2024دا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ تیپەکانی پیاوان و ئافرەتان، لە کەناڵەکانی یانەکە لە سۆشیال میدیا لەوانە فەیسبووک، ئینستاگرام، ئێکس، و یوتیوب، به‌دواداچوونیان کردووە.
خه‌لدون ئەلموبارەک، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری مانچێسته‌ر سیتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هه‌ول و ئامانجه‌كانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن بێوێنە،سیسته‌مه‌كه‌ی ئێمه زۆر روونه.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای پلاندانانی ورد و باوەڕێکی هاوبەش بە کولتوری پەیوەندیکردن كارده‌كه‌ین.
بڵاوکردنەوەی ئه‌م راپۆرتە له كاتێكدایه یانەکە چاوەڕێی بڕیارێک دەکات سەبارەت بە 130 تۆمەت کە لەلایەن پرێمه‌رلیگه‌وه ئاراسته‌ی كراوه، ئه‌مه‌ش بەهۆی نەدانی زانیاریی دارایی دروست و هاوکاری نەکردنی بەرپرسانی لێکۆڵینەوە.
یەکێک لە ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته ئه‌وه‌یه، ئامارە سەرەکییەکانی ئەم ڕاپۆرتە 139 ملیۆن پاوەندە لە فرۆشتنی یاریزانان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی یانەکە لە دۆخێکی تەندروستدایە لەڕووی قازانج و یاساکانی پریمەرلیگدا و لە یانەکە لە کێشەیەکی زۆری هەیە و زانیاری هەیە کە ئامادەکاری دەکات بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تیپەکە لە ماوەی دوو قۆناخی گواستنەوەی داهاتوودا، بە دڵنیاییەوە یانەکە به‌م شێوه‌یه بێت ده‌توانێت، پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكات.