ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V فوڵهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لیڤەرپوولی پێشەنگ لە هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگ میوانداری فولهام دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری فولهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت جیاوازە و بە یارییەك كەمتر و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش چێڵسی دووەمەوەیە.

یاریی هەفتەی رابردووی نێوان لیڤەرپوول و ئێڤەرتن بەهۆی خراپی كەش و هەواوە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 14 هەفتە توانیویانە یازدە یاریی ببەنەوە و دوو یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.

بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.

لەبەرامبەردا فولهام بە راهێنەرایەتیكردنی ماركۆ سیلڤا لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی باش دەردەكەون و لە 15 یاریدا شەش یاریی براوە بوون پێنج یارییش یەكسان بوون و چوار یاریش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

سڵۆت بە بێ ماک ئالیستەر كە بەهۆی راگیرانەوە ناتوانێت بەشداری بكات، ئیبراهیما كۆناتێ، برادلی و سیمیكاسیش بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن رووبەرووی فولهام دەبێتەوە.

فولهامیش بە بێ تۆم كارنی، ئۆگیلۆمبا، نیڵسن، ئاندرسن و هاریسۆن رید رووبەرووی رێدز دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، گۆمێز، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، جۆنس، سۆبۆسلای

سەڵاح، گاكپۆ، دیاز

پێکهاتەی پێشبینیكراوی فولهام

لینۆ

تیتی، دیۆپ، كوینكا،رۆبنسن

بێرگ، لوكیچ

تراۆری، سمیس رۆی ، ئایۆبی

راوول خێمینێز

بابەتی زیاتر

Back to top button