دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا دوو یاریزانی بە ئەستێرەیەکی چێڵسی دەگۆڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا نیازی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی چێڵسیان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەن دوو یاریزانی لەپێناودا بدەن.

بارسا هێشتا بەدەست قەیرانە داراییەکانیەوە گرفتارە و ناشتوانێ بەهۆی یاسای FREE گرێبەستی زیاتر ئەنجام بدات. ئەو یاسایەی کە یانەکانی ئەوروپای ناچارکردوو خەرجیەکانیان لەگەڵ داهاتدا هاوسەنگ بێت.

بەگوێرەی سەرچاوە ئیسپانییەکان کە ماڵپەڕی Football 365یش بڵاویکردووەتەوە، دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی تواناکانی ئێنزۆ فێرناندێزی دەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش ناتوانن نرخی ناوبراو دابین بکەن کە بلووز نایەڵێ بە کەمتر لە 107 ملیۆن پاوەند (هەمان نرخ لە بێنفیکایان گواستەوە) دەستبەرداری ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەبن.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێ لە بەرامبەردا فێران تۆرێس و فرانکی دی یۆنگ بدات بە یانە لەندەنیەکە.

ئێنزۆی پاڵەوانی مۆندیال لەگەڵ تیمە ئاستبەرزەکەی ئێنزۆ مارێسکای راهێنەری ئیتاڵی لە هێڵی ناوەڕاست دەدرەوشێتەوە و تەنانەت قۆڵبەندی کاپتنیشی پێدراوە. لەم  وەرزەی پرێمەرلیگ لە 14 بەشداریدا خاوەنی 3 ئەسێست و 3 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button