یاریگا –
لە سەروبەندی زیادبوونی دەنگۆیەکان سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە جامی جیهانی یانەکان، لێدوانی فەرمی بڵاوکرایەوە لەلایەن بەرپرسی یانەیەکی بەشداربووی پاڵەوانێتیەکە.
هەفتەی رابردوو تیروپشکی کۆمەڵەکان بۆ جامی جیهانی ئەنجامدرا، ئەو پاڵەوانێتیەی کە دۆن رۆناڵدۆ لێی بێبەشدەبێت و بەپێچەوانەوە لیۆنێل مێسی لە یانەی ئینتەر مەیامی بەشدارە و کەوتووەتە گروپی پاڵمێراس، پۆرتۆ و ئەهلی میسڕی. لەسەر ئاستی یانە، هیلالی سعودی نوێنەرایەتی ئاسیا دەکات.
یەکێک لە دەنگۆ بەهێزەکان هەواڵی پەیوەندیکردنی دۆن بوو بە یانەی ئەهلی یاخود هیلال، ئەوەش حاڵەتێکی رێگەپێدراوە بەوپێیەی بازاڕێکی گواستنەوەی کورتخایەن لەپێش پاڵەوانێتیەکە دەکرێتەوە تا یانەکان یاریزانی دڵخوازی خۆیان بگوازنەوە.
بەڵام لای خۆیانەوە یانەی هیلال بێدەنگی لەسەر ئەو پرسە شکاند و لەڕێگەی ئیستیڤ کالزادەی بەرێوبەری جێبەجێکاری یانەکەوە، کە پێگەی GiveMeSport بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند
ئەو بابەتە وەک خەیاڵی زانستی وایە. رۆناڵدۆ یاریزانی ئێمە نییە بۆیە شتێکی قورسە کۆمێنتی لەسەر بدەم. ئێستا ئەو یاریزانێکی ئازادیش نییە، ئیتر شتێکی جوان نییە قسەی لەسەر بکەم.
فیفا بڕیاریداوە بازاڕێکی گواستنەوەی تایبەت بە یانە بەشداربووەکانی جامی جیهانی یانەکان رێکبخات، بەگوێرەی یاساکان، یانەکان دەتوانن لە ماوەیەکی تایبەتی دیاریکراو یاریزان بگوازنەوە و دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکەش یاریزانەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە یانەکەی خۆی.
جامی جیهانی یانەکان بە سیستمە نوێیەکەی لە 15 یۆنیۆ دەستپێدەکات و لە 13ی یۆلیۆی(تەمموز) کۆتایی دێت.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەم شێوەیە چارەنووسی یانە بەشداربووەکانی دیاریکرد: