ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی کۆکۆریای یاریزانی چێڵسی پێڵاوەکانی فڕێدایە زبڵدان؟

Yariga App

یاریگا –

مارک کۆکوریای بەرگریکاری ئیسپانی پێڵاوەکانی فڕێدایە ناو زبڵدان و داوای لێبوردنی لە هاندەرانی چێڵسی کرد، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی دووجار له‌ یاریی به‌رامبه‌ر تۆتنهام  خلیسکاو، بووە هۆی ئەوەی تۆتنهام پێشبكه‌وێت، ئه‌مه‌ پێش ئەوەی چێڵسی بگەڕێتەوە و یارییەکەی بە 4-3 بردەوە.

سەرەتای یارییەکە بۆ چێڵسی کارەساتبار بوو، چونکە کەمتر لە 11 خولەک بە دوو گۆڵی لە دواوە بوو ،گۆڵی یەکەم کاتێک بوو کە کۆکۆریا هاوسەنگی لەدەستدا و کەوتە سەر زەوی و برینان جۆنسۆن تۆپەکەی برد سۆلانکی گۆڵی كرد.

ئینزۆ مارێسکا راهێنەری ئیتاڵی یانەی چێڵسی لەکاتی باسکردنی ململانێی نازناوەکەدا بە گاڵتەکردن باسى بەرگریکارە ئیسپانیەکەی كردوو گوتی، یانه‌كانی وەک ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول وەک کۆکوریا ناخلیسکن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنین.

بردنەوەکە، چێڵسی لە پلەی دووەمدا هێشتەوە و بە 4 خاڵ لە لیڤەرپوولی پێشەنگەوە دوورە،دوای یارییه‌كه‌ کۆکوریا وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە پێڵاوەکانی لەناو زبڵدان فرێداوه‌، نووسیبووی، ببورە بلوز، له‌ پۆستێكی دیكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نزیك بوو یارییه‌كه‌ له‌ده‌ست بده‌ین، بەڵام من شانازی بەو هەوڵە سەرسوڕهێنەرە دەکەم کە تیپەکەم کردوویەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button