فۆنسێکا بۆ یاریزانانی میلان: ناچارم مەکەن بە یاریزانە لاوەکان یاری بکەم
پاولۆ فۆنسێکا پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ یاریزانانی یانەکەی دەنێرێت.
راهێنەرەکەی میلان سەرەڕای بردنەوە، رەتیکردەوە دڵخۆش بێت بەو ئاستەی یاریزانانی رۆسۆنێری نیشانیان دا بەرامبەر رێد ستار.
میلان شەوی رابردوو بە زەحمەت و بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی بردەوە، ئەمەش چوارەم بردنەوەی دوای یەکی میلان بوو لە چامپیۆنزلیگ. بەڵام فۆنسێکا ناڕازییە و وتی
بێ گومان دڵخۆشم بە ئەنجامەکە و چوارەم بردنەوەی دوای یەک بوو لە ئەورووپا، وە لە دۆخێکی باشداین لە ریزبەندییەکەدا بەڵام جگە لەوە بە هیچ شتێکی دیکە دڵخۆش نیم.
کاتێک لە یارییەکی یەکلاکەرەوەی وەک ئەمەدا بە هەموو توانای خۆمانەوە یاری ناکەین، شتەکان زەحمەت دەبن. دڵخۆش نیم بەوەی بینیم لە تیمەکە، ئێمە ملکەچ کراوین بەوەی هەمیشە بەوپەڕی تواناوە لەناو یاریگا دەربکەوین. من توڕە نیم تەنها دڵتەنگم چونکە بردمانەوە کەچی هیچ شتێکم نەبینی لە تیمەکە بەو جۆرەی کە دەمویست. لێرە ناوەستین و ویژدانێکی ئاسوودەم هەیە، هەمیشە باشترینی بدەم بە میلان. ئەگەر پێویست بکات یاریزانانی تیمی لاوان بهێنم ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەنجامی دەدەم، هیچ کێشەیەکم نیە لەگەڵ ئەوەدا.
میلان لە ئەورووپا دۆخی باشە. لە ئیتاڵیا لە پلەی حەوتەم دایە و 12 خاڵ لە ئەتەلەنتای خاوەن پلەی یەکەم دوورە.