گوندۆگان و گواردیۆلا لێدوانی دژ بەیەک دەدەن
ئیلکای گوندۆگان بە راشکاوانەوە باسی خراپیی دۆخی مانچێستەر سیتی دەکات و پێپ گواردیۆلا قسەکانی رەتدەکاتەوە.
شەوی رابردوو، مان سیتی 0-2 دۆڕا بە یوڤێنتۆس و برینەکانی ئەو یانەیە قوڵتربوونەوە. دوای یارییەکە گوندۆگانی یاریزانی بە ئەزموونی ستیزن وتی
زۆر جێگەی نائومێدییە. چانسی ئەوەمان هەبوو چەند گۆڵێک بکەین، بەڵام لە ئێستادا هەر کاتێک تیمی بەرامبەر هێرشی بۆ دروست دەبێت، هێرشەکانیان مەترسیدارن. هەست دەکەم ئێمە کەمتەرخەمین لە رووبەرووبوونەوەکان، لەبری ئەوەی تۆپی پێیەکی سادە ئەنجام بدەین، شتەکان زۆر ئاڵۆز دەکەین، بیرمان چووەتە کەی پێویستە تۆپ بنێرین بۆ پێشەوە، تۆپەکە لەدەست دەدەین و دەبێتە هێرشی پێچەوانەوە، ئێمە راهاتووین خاوەندارێتی تۆپ بکەین و ئێستا ئەو پلانە بۆ ئێمە کار ناکات.
ئەم قسانەی گوندۆگان، رووبەرووی گواردیۆلا کرایەوە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە و ئەویش بەم جۆرە وەڵامی دایەوە
ئەو وتی پێویست ناکات خاوەندارێتی تۆپ بکەین ؟نەخێر ، نەخێر، وانیە، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی ئەنجاممان دا، رۆژەکانی دیکە نا بەڵام ئەمڕۆ باش یاریمان کرد، راستە دۆڕاین بەڵام ئاستێکی باشمان نیشان دا. وەک یارییەکانی دیکە زۆر تۆپمان نەدەدۆڕاند و بە باشی دەچووینە پێش.
مان سیتی لە کۆتا 10 یاریدا تەنها یەکیانی بردووەتەوە، هەروەها لە دوو یاری داهاتووی پریمەرلیگ رووبەرووی مانچێستەر یونایتد و ئەستۆن ڤیلا دەبێتەوە.