یاریگا –
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌رێوه‌بردنی یانه‌كه پێكهێنرا، بڕیاره له 22ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌یه‌كی نوێ بكرێت.
بڕیاره ئه‌مرۆ ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یانه‌ی هه‌ولێر رابگه‌یه‌نرێت، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش ده‌توانرێت تانه‌ی لێ بدرێت، دواتر له 22ی مانگ هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌یه‌كی نوێ ده‌كرێت.
یاریگا زانیویه‌تی، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری پێشوو خۆیان به‌ربژێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند ناوێكی نوێش بۆ یه‌كه‌مجاره خۆیان بۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه به‌ربژێر ده‌كه‌ن.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ناوی به‌ربژێرانی ده‌سته‌ی كارگێری ده‌ستكه‌وتووه، كه هه‌ریه‌كه له (پشتیوان شبیب، عومه‌ر مه‌جید، مه‌حمود عه‌زیز، بێجان ئیبراهیم، به‌سیم عیسا، رێبوارمحێدین، ئاڵا دێده‌وان، سرود غازی، سیروان ته‌ها، نزار سلێوه، هۆگر محه‌مه‌ده‌مین، ئه‌حمه‌د شكور،موفه‌ق یونس، دیدار حامد، شاخه‌وان عارف، كامه‌ران محه‌مه‌د) خۆیان به‌ربژێر كردووه، له‌وانه‌یه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له‌ماوه‌ی داهاتوو خۆیان به‌ربژێر بكه‌ن.
ناوی هه‌ریه‌كه له عومه‌ر مه‌جید برای عه‌بدوڵڵا مه‌جیدی سه‌رۆكی پێشووتری یانه‌ی هه‌ولێر و عه‌بدولخالق مه‌سعود و مه‌حمود عزیز ئه‌ندامانی پێشووتری یانه‌كه دێت كه خۆیان بۆ سه‌رۆكی یانه‌كه به‌ربژێر ده‌كه‌ن.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن، عه‌بدولخالق مه‌سعود رایگه‌یاند، هێشتا بڕیارم نه‌داوه خۆم بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر كاندید بكه‌م، به‌ڵام كات ماوه، به‌ڵام بڕیارم نه‌داوه.
هه‌رچی مه‌حمود عه‌زیزی ئه‌ندامی پێشووتری ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێره به یاریگای گوت، بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به‌ربژێرم.
هه‌روه‌ها عومه‌ر مه‌جیدیش به یاریگای راگه‌یاند، هێشتا بڕیام نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاڵپشتی بكرێم بیری لێده‌كه‌مه‌وه.
لە 7ـی نۆڤێمبه‌ری 2021 لە هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سەڵاحەدین هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی كارگێری یانەی هەولێر كرا و 306 ئەندام مافی دەنگدانیان هەبوو، تەنیا 263 كەس ده‌نگیاندا، 9 كەس وەكو دەستەی كارگێری و 3 كەسیش وەكو ئەندامی یەدەگی دەستە هەڵبژێردران، عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی پێشووتری یانەی هەولێر زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەكانی 2021 بەدەستهێنا، بەڵام بڕیاری كشانەوەیدا.
له 13ـی ئایار/مایۆی 2024 چوار ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر دەستیان لەکارکێشایەوە،بەهۆی ئەوەی تەنیا سێ ئەندامی دەستەی کارگێڕی مانەوە، دەستەکە لە رووی یاساییەوە کۆتایی پێهات، ده‌سته‌ی كاتی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر پێكهێنرا، له 22ی ئه‌م مانگه‌ش هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌یه‌كی نوێ ده‌كرێت.