یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی دڵخۆشی بە میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 لەلایەن وڵاتەکەی دەردەبڕێت.
دوێنێ چوارشەممە بەشێوەیەکی فەرمی فیفا مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030ـی بە ئیسپانیا، مەغریب و پۆررتوگاڵ بەخشی و هەرسێ وڵاتەکە بە هاوبەشی میوانداری جامی جیهانی 2030 دەکەن.
هەر بەو بۆنەیە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت.
خەونەکە بەدیدێت، پۆرتوگال میوانداری جامی جیهانی 2030 ذەکات، شانازیمان پێدەبەخشێت. بەیەکەوە!
Um sonho tornado realidade 🇵🇹 Portugal vai receber o Mundial 2030 e encher-nos de orgulho. Juntos! pic.twitter.com/rkxkf8bYUZ
— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) December 11, 2024
هاوکات بەبۆنەی تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر دروستبوونی جامی جیهانی، کە سەرەتا لە ئوروگوای بەڕێوەچوو. لە مۆندیالی 2030 هەرسێ وڵاتی ئەرجەنتین، پاراگوای و ئوروگوای میوانداری یارییەک دەکەن و سێ یاریی مۆندیالەکە لە کیشوەری ئەمریکا دەبێت.
ئەمەش بۆ یەکەمجار دەبێت مۆندیالێک لە سێ کیشوەری جیاواز بەڕێوەبچێت، کە لە ئەوروپا، ئەفریقا و ئەمریکا یارییەکان بەڕێوەدەچن.
هاوکات هەر دوێنێ فیفا بەفەرمی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034ـی بە سعوودیە بەخشی، بۆ دووەمجار لە مێژوودا مۆندیال لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.
سعوودیە بەفەرمی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034ـی بەدەستهێنا