چامپیۆنزلیگگرنگترین

هانزی فلیک باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر دۆرتموند دەكات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند دەكات.

شەوی رابردوو بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای سیگنال ئیدونا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.


لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:

یارییەكی باشمان كرد، گێمی یەكەم زۆر باش بووین، لەلایەن تیمەكەوە توانایەک بۆ رووبەرووبوونەوەی قورسییەكان هەیە، بۆڕووسیا دۆرتموند زۆر باش یارییان كرد، خێراییەكی زۆریان هەیە و بەرگریكردن بەرامبەریان قورسە.

دەبێت هەموو یاریزانە یەدەكەكان ئامادەیی تەواویان هەبێت، دڵخۆشم كە تۆرێس و فێرمین ئەوەیان نیشاندا، یارییەكی زۆر باش بوو بەرامبەر ركابەرێكی سەخت، فشارێكی باشیان دەكرد، دوای یەكسانكردنەوە ئیمە جێگیر بووین و بردنەوەمان بەدەستهێنا.

بردنەوە لێرە لە دۆرتموند شتێكی تایبەتە، ئێستا هەنگاوێكی گەورەمان بەرەو گەیشتن بەقۆناخی داهاتوو بڕی، دەمانەوێت لە ریزبەندی هەشت تیمەكەی پێشەوە كۆتایی بە قۆناخی كۆمەڵەكان بهێنین.

تیمەكە وەك خێزانێك وایە، ئەمەش ئەوەیە كە من وەك راهێنەرێك حەزم لێیەتی، وەك تیمێك یاریی دەكەین، كەش و هەوای هووری جل گۆڕین زۆر نایابە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button