یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ خواستی لە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە پیشاندراوە تا بیکەن بە راهێنەری یانەکەیان.
مۆرینیۆ خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە تۆپی پێی ئینگلیزی کاتێک لە دوو ماوەی جیاوازدا راهێنەرایەتی چێڵسی کرد پاشان مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام، هاوینی ئەم ساڵ بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پۆستی راهێنەرایەیەتی فەنەرباچێی تورکی وەرگرت دوای ئەوەی لە 2021-2024 لەگەڵ یانەی رۆما کاریکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی وڵڤرهامپتن ئۆفەرێکیان پێشکەشی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە کردووە تا تا لەجێی گاری ئونێڵی راهێنەری ئێستایان دەستنیشانی بکەن.
ووڵڤز بە ماوەیەکی ئێجگار خراپدا گوزەردەکات و تەنها پلەیەک لە پێش کۆتایی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە مووچەی ساڵانەیان بۆ مۆرینیۆ دیاریکردووە و بڕەکەی 5 ملیۆن پاوەندە. لەکاتێکدا ئێستا لەگەڵ یانە تورکیەکە 10.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ باس لەوەدەکرا جۆزێ لەلایەن یانەیەکی چامپیۆنشیپەوە داوادەکرێت، ئەوەش لەسەر لێدوانێکی خودی ئەو راهێنەرە لەبارەی ئەو یانەیەوە.