ئینگلتەراگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ وردەکارییەکانی گفتوگۆی نێوان لیڤەرپوول و سێ ئەستێرەکە بەکوێ گەیشتووە؟

پڕۆسەکە دەستیپێکردووە، بەڵام گفتوگۆکان ئاسان نین

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆکانی لیڤەرپوول لەگەڵ محەمەد سەڵاح، ڤیرجیل ڤان دایک و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەردەوامن.

تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوول لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی هەرسێ یاریزانەکە لەسەرهێڵە، بەڵام هیچ پەرەسەندنێکی نوێ نییە.

لە دوای یارییەکەی شەوی رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر جیڕۆنا لە چامپیۆنزلیگ، ڤان دایک لە وەڵامی پرسیارێکی BBC 5 Live Sport روونیکردەوە

تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەک نییە.

لەبارەی گۆڵەکەی سەڵاح و ئاستی یانەکەی، ڤان دایک گوتی

بەدڵنیاییەوە گۆڵێکی زۆر گرنگی کرد، یارییەکەش باشبوو و دەبێ بەردەوام بین، دەبێ سەڵاحیش بەردەوام بێت.

سکای سپۆرتس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نێو لیڤەرپوول بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکان بەردەوامن و ئاماژەی ئەرێنی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هەرسێ یاریزانەکە هەیە.

گفتوگۆکان بەڕێزەوە لەنێوان لایەنەکان بەڕێوەدەچن و لیڤەرپوول دەیەوێت لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا، گرێبەستی هەرسێ یاریزانەکە نوێبکاتەوە. ئەوەی تەواو لێی دڵنیان، سەڵاح و ڤان دایک دەیانەوێت لە لیڤەرپوول بمێننەوە. سەڵاح دەیەوێت ببێتە ئەفسانەیەکی لەبیرنەکراو لە یانەکە.

لەبارەی داهاتووی ئارنۆڵد، لە راپۆرتەکەی سکای سپۆرتسدا هاتووە

ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکات و دەیەوێت بیگوازێتەوە. قسەکانی ئەم دواییەی لەبارەی بردنەوەی باڵۆن دۆر، کاردانەوەی گەورەی دروستکردووە. ئەمەش چەکێکی گەورەی ریال مەدرید کە لە بەرامبەر یاریزانان بەکاریدەهێنێت. بۆیە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئارنۆڵد ئاسان نابێت.

لیڤەرپوول لە کۆی شەش یاریی چامپیۆنزلیگدا، شەش یاریی بردووەتەوە و پێشەنگە، هەروەها لە پرێمەرلیگیش بەکۆکردنەوەی 35 خاڵ لە 14 یاریدا. پێشەنگایەتی گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button