ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ هانزی فلیک بۆ دوو یاریی رادەگیرێت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکئ فەرمی هانزی فلیکی ئەڵمانی و راهێنەری بارسێۆنا بۆ دوو یاریی رادەگیرێت.

شەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی شازدەی لالیگا، بارسێلۆنا بووە میوانی ریال بێتیس، یارییەکە 2-2 کۆتایی هات و یانە کاتالۆنییەکە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

لە خولەکی 66ـی یارییەکە ناوبژیوان لە رێگەی ڤار لێدانێکی سزای بۆ ریال بێتیس هەژمارکرد، ئەو بڕیارەش راهێنەرە ئەڵمانییەکەی تووڕەکرد و رەخنەی توندی لە ناوبژیوانی یارییەکە گرت. بەو هۆیە راستەوخۆ بەکارتی سوور کرایەدەرەوە.

بەشێوەیەکی فەرمی لیژنەی تەمبێکاری لالیگا بڕیاریدا هانزی فلیک بۆ دوو یاریی رابگرێت و ناوبراو لە دوو یاریی داهاتووی یانەکە لە لالیگا بەرامبەر بە لێگانێس و ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر هێڵی یاریگە لەگەڵ تیپەکەی نابێت.

راهێنەرە تەمەن 59 ساڵانییەکەی بارسا بە درێژایی کاروانی راهێنەرایەتی یەکەمجاربوو کارتی سووری بەروودا بەرزبکرێتەوە.

یانە کاتالۆنییەکە لەم وەرزەی لالیگا لە 17 یاریی خاوەنی 12 بردنەوە و 2 یەکسانبوونە، 3 یارییشی دۆڕاندووە. بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ لەپێش ریال مەدرید پێشەنگی گرتووە، بەڵام یانە مەدریدییەکە یارییەکی کەمتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button